سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی دەستوور لە کاتی دژیەکبوون لەگەڵ یاساکانی عێراقدا باڵادەستی دەدرێت بە یاساکانی هەرێم. دەشڵێت، “دەبێت پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی لەبارەی کورسییە کۆتاکانی پەرلەمانی هەرێمەوە بکرێت.”
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادوه‌ر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عێراق به پێی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له قۆناغی گواستنه‌وه له ساڵی 2004 گۆڕدرا بۆ ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی و تێیدا سیستمی حوكم به‌پێی ماددەی چوار له‌و یاسایه ده‌ستنیشان كرا، به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای راستیی مێژوویی و جوگرافی و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به پێی ده‌ستور له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستاندا بوو.
وتیشی: “ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا ده‌ستكاری مادده ده‌ستورییه‌كانی هەرێمی کوردستان بكرێت، هەروەها دادگای فیدراڵیی زیاده‌ڕۆیی له ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی كردووه”.
لەبارەی دەسەڵاتە هاوبەشەکانەوە باسی لەوەش کردووە، كه له مادده‌كانی 110 تاكو 115ـی ده‌ستوردا هاتووه مافی هه‌مواركردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی یاساكانی فیدراڵیی به هه‌رێم داوه كاتێك هاودژیی یان ناكۆكی له‌گه‌ڵ یاساكانی هه‌رێمدا هه‌بێت و لێره‌دا باڵاده‌ستی بۆ یاساكانی هه‌رێمه.
ڕاشیگەیاند، “مافی هه‌رێمی كوردستانه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق مافه ده‌ستورییه‌كانی خۆی به‌كار بهێنێت، به‌ڵام دادگای باڵای فیدراڵیی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ماددەی 29ـی ده‌ستور و یاسای دادگای فیدراڵیی ژماره 30 ساڵی 2005ـی هه‌موار كراوه، زیاده‌ڕۆیی له ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی كردووه كه له‌ده‌ستوردا هاتووه به شێوه‌یه‌ك مافی به‌خۆی داوه كه له هه‌موو گه‌وره و بچوكێكی هه‌رێم ده‌ستێوه‌ردان بكات هه‌روه‌ك له بڕیاری ژماره 83ـی ساڵی 2024 خۆیدا كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆتاكانی له یاسای هه‌مواركراوی ژماره یه‌كی ساڵی 1992ـی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 11 كورسیی په‌رله‌مان و كه‌مكردنیان بۆ 100 كورسی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه و به دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دادگای فیدراڵییه‌وه نییه، به شێوه‌یه‌ك كه وا ده‌خوازێت پێداچوونه‌وه به بڕیاری دادگاكه‌دا بكرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه كۆتاییه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ندبن، به‌ڵام پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕە‌چاوی دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانی بكات.