عێراقكوردستانهەواڵ

زانیاری نۆێ لە بارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

وەزیری پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە رەسمی نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران کردووە

باسک نێت

ئەمرۆ پێنج شەممە 30_ی ئایار_ی 2024 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم راگەیاند، بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە رەسمی نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران کردووە، ئێستاش کە لەسەروبەندی گفتوگۆی بودجەدان، پەیوەندیم بە ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە كردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەین.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئامادەسازییەکانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 دەستیپێکردووە و رێنمایی تەواومان بۆ تاقیکردنەوەکان هەیە و رێکاری یاسایی و ئەمنییەکانمان بەردەوامە و لە ساڵی رابردوو توندوتۆڵتر کراوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close