كوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی:لەسەر پڕنەکردنەوەی هەژماری من سزای هیچ مامۆستایایەک نادرێت


دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، گشتاندنی نووسراوی هەژماری من بۆ پەروەردەکان وەک هەر نووسراوێکی دیکە و لەسەر پڕنەکردنەوەشی هیچ مامۆستایایەک سزا نادرێت.

باسک نێت – سلێمانی

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند “بۆ پڕۆژەی هەژماری من نووسراوێکی وەزارەتمان بۆ هاتووە و گشتاندنمان کردووە، خۆیشم پڕم کردۆتەوە لەبەر دوو هۆکار، ئەگەر حکومەتی عێراق و هەرێم لەسەر هەژماری من رێکبکەون و پارەی بخەنەسەر، ئەو کاتە حکومەتی عێراق نە گوێ لە من ئەگرێت و نە لە مامۆستایانیش، ئەگەر هەژمارەکەش حساب نەکرێت و پارەی تیا نەبێت، ئیتر چی دەبێت؟”.

سەبارەت بەوەی سزای مامۆستایان نادرێت لەسەر پڕنەکردنەوەی هەژماری من، دڵشاد عومەر روونیکردەوە “ئێمە هیچ سزایەکمان دانەناوە و ئیشی ئێمەش سزا نییە، فشاری وەزارەتی پەروەردەش نییە، بەڵکو نووسراوێکە وەک هەر نووسراوێکی دیکە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close