
ئەمریکا:
رێككەوتن لەگەڵ ئێران پەیوەستە بە دوو مەرج
باسک نێت
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی
هەر رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پەیوەستە بە دوو مەرجەوە.
“پرسە بنەڕەتیەكە بە پلەی یەكەم پلەی یەکەم بەندە بە لێكۆڵینەوە لە بەرنامەی پیتاندن دەبێت، و دواتر بەرنامەی خۆ پڕ چەککردن، ئەوەش موشەک دەگرێتەوە، لەگەڵ جۆری ئەو موشەکانەی عەمبارییان كردووە.
شەممە، 12ـی نیسانی 2025، شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عراقچی، بە نێوەندگیری عوممان لە مەسقەت کۆ بوونەوە.
هاوکات هەر یەک لە ئێران و ئەمەریکا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێیی وەسف کرد، ئاماژەیان دا شەممەی داهاتوو، قۆناغی دووەمی دانوستانەکە بەڕێوە دەچێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە