جیهانعێراقهەواڵ

سەرۆک وەزیرانــی عێــراق سەردانـی سوریــا دەکــات

سەرۆک وەزیرانــی عێــراق سەردانـی سوریــا دەکــات

باسک نێت

بەپێی سەرچاوەکان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیارە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکوومی سەردانی دیمەشق بکات، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەند دۆسیەیەکی گرنگ، لەوانە وزە، نەوت، ئابووری و هاوکاریی ئەمنی.

بەغدا چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنیە لەلایەن سووریاوە، بۆ دیاریکردنی کاتی فەرمیی سەردانەکە. سەرەتا پلان وابوو سەردانەکە پێش گەشتەکەی بۆ ئوردن ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی عەممان، ڕێکەوتنی گەشتەکان گۆڕدرا.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی عێراق بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەگەڵ دیمەشقە،بە تایبەتی لەگەڵ گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی و پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close