🔸عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەبارەی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆە رایگه‌یاند، “ساڵ به ساڵ روداوه‌كانی هاتوچۆ زیاتر ده‌بن و پابه‌ندنه‌بونیش زیاتر ده‌بێت، هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌ن كه شار گه‌وره‌تر ده‌بێت و ئۆتۆمبێل زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها شه‌قامه‌كان به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌مو ئۆتۆمبێله ناگرن”.
🔹عەمید ئاسۆ دەشڵێت ، كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕه‌وی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لانه‌برابون به‌ڵكو مۆدێله‌كانیان كۆنه و پێویستیان به نوێکردنەوە هه‌بو، خه‌ریكی ئه‌وه‌ن كه نوێبكرێنه‌وه و كامێرای نوێ و باشتر داده‌نێن، چونكه ئه‌وانه‌ی پێشتر هه‌ندێكجار تێكه‌ڵاویان دروستده‌كرد و هه‌ندێكجار ژماره‌كانی نه‌ده‌خوێنده‌وه و هاوڵاتیه‌كی بێ‌تاوان سزادراوه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا بۆ تێست بوه.
به‌هه‌مو پێوه‌رێك هەندێک کەس 50 هه‌زار دیناری غه‌رامه‌كه‌ی خۆشتر ده‌وێت له منداڵه‌كه‌ی
🔸ڕاشیگەیاند، من خۆم له‌سه‌ری ساڵدا له‌سه‌ر شه‌قام بوم ده‌مینی هه‌ندێك كه‌س منداڵه‌كه‌ی له جامه‌كه‌وه هاتبوه ده‌ره‌وه كه كارمه‌ندێكی هاتوچۆی ده‌بینی به منداڵه‌كه‌ی ده‌وت وه‌ره ژوره‌وه، واتا به‌هه‌مو پێوه‌رێك ئه‌و 50 هه‌زار دیناری غه‌رامه‌كه‌ی خۆشتر ده‌وێت له منداڵه‌كه‌ی”.
🔹ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “حه‌قه داوا له حكومه‌ت بكرێت باج و رسومات كه‌مبكرێته‌وه و شه‌قامه‌كان چاك بكرێن و حه‌ق نییه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی غه‌رامه و سه‌رپێچیه‌كان بكرێت، هاوڵاتیان نه سه‌رپێچی بكه‌ن و نه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكه‌ی بكه‌ن، ئێمه رۆژانه به ده‌یان ته‌له‌فۆنمان بۆ دێت و ئێمه رێزێكی زۆریان لێده‌گرین به‌ڵام یاساكانی خۆمان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی من بێت غه‌رامه زیادده‌كه‌م به‌ڵام باج كه‌مده‌كه‌مه‌وه”.