
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، دوای رێككەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێكس) نوسیویەتی:
لەم قۆناغە هەستیارەدا، پێکەوە کاردەکەین بۆ زامنكردنی قۆناغی راگوزەر کە رەنگدانەوەی خواستەکانی گەلەکەمان بێت بۆ دادپەروەری و سەقامگیری، ئێمە پابەندین بە بونیادنانی ئایندەیەکی باشتر کە مافی هەموو سوورییەکان زامن بکات و خواستەکانیان بۆ ئاشتی و کەرامەت بەدی بهێنێت، ئێمە ئەم رێککەوتنە بە دەرفەتێکی راستەقینە دەزانین بۆ بونیادنانی سوریایەکی نوێ، کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت و دراوسێیەتییەکی باش مسۆگەر بکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




