ئابووریهەواڵ

نرخی زێڕ، بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی زێڕ، بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 45 دۆلار، لە بەهاکەی کەم بووەوە.

باسک نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29-5-2025، نرخی یەک ئۆنسەى زێڕ بە سێ هەزار و 271 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 317 دۆلار، مامەڵەی پێوەکرابووە.
هاوکات، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمریکا و چین بەسەر کاڵاى یەکترى بە سەرەکیتین هۆکاری دابەزینی زێڕ دادەندرێت.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 564 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 658 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 690 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 752 هەزار دینارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close