
ئێران: هیچ هێڵێکی سوورمان نابێت ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل هێرش بکەنە سەرمان
باسک نێت
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی توندی داوە کە لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێک لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەیان، تاران پابەندی هیچ “هێڵێکی سوور” نابێت و سەرجەم دامەزراوە نەوتییەکان و یەکەکانی گواستنەوەی وزە لە وڵاتانی کەنداو دەکاتە ئامانج.
ئەمڕۆ هەینی، 23ـی 10ـی 2026، بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، فەرماندەیی سوپای ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، هەر جۆرە دەستدرێژی یان کردەیەکی سەربازی لەلایەن واشنتۆن و تەلئەبیبەوە بە وەڵامێکی وێرانکەر و بەرفراوان ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
سوپای ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە کاتی ڕوودانی پەلاماری لەو جۆرەدا، سنووری شەڕ تەنها لە چوارچێوەی لێدانی بنکە سەربازییەکان نامێنێتەوە، بەڵکوو یەکەکانی هەناردەکردن و گواستنەوەی نەوتی خاو لەگەڵ تەواوی ژێرخانی وزە لە وڵاتانی کەنداو دەبنە ئامانجی ڕاستەوخۆ، ئەمەش بە مەبەستی دروستکردنی گوشاری بەرفراوان لەسەر هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا و دابینکەرانی وزەی جیهانی.




