كوردستانهەواڵ

مامۆستا مەلا کرێکار بە تەلەفون قسەی لەگەڵ خێزانەکەی کرد

دوای زیاتر لە چوار مانگ لە زیندانیکردنی لە زیندانی سیسیلیە لە  ئیتاڵیا، ئەمڕۆ مامۆستا مەلا کرێکار پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ خێزانەکەی ئەنجامدا و باسی باردۆخی خۆی کرد.

خالید رەنجدەر برای مامۆستا مەلا کرێکار ڕایگەیاند، مەلا کرێکار وتویەتی تەندروستی باشە و خەو و خواردنی باشە و هیچ کێشەیەکی نیە.

وتیشی بڕیاردراوە هەفتانە جارێک لە رێگەی تەلەفونەوە رێگەی پێ دەدرێت لەگەڵ خێزانەی قسەبکات.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی 26 ی ئازارەوە بە فڕۆکەیەک لە نەرویجەوە بردرا بۆ ئیتاڵیا و لە رۆژی 15 ی تەموزیش دادگای بۆڵزانۆی ئیتاڵیا حکومی دوانزە ساڵ زیندانیکردنی  بۆ دەرکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close