
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان:
(70) کاندیدی تر لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دورخرانەوە
باسک نێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دورخستنەوەی (70) کاندیدی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن راگەیاند دوای پێداچوونەوە بە دۆسییەكانیان، بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە مەرجەکانی خۆ كاندیدكردن.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی (الصباح) وتووە: دورخستنەوەكە ئەو کاندیدانەی گرتووەتەوە پێداویستیەكانی كاندیدبونیان تەواو نەكردووە، یان لیستەکانیان رێژەی لە (20%)ی رێگەپێدراو بۆ دەرچووانی قۆناغی ناوەندی تێپەڕاندووە، یان رێژەی نوێنەرایەتیکردنی (25%)ی ژنانی تێدا نەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێک لەو کەسانەی دوورخراونەتەوە بەڵگەنامەی پەروەردەیی ناڕاستیان پێشکەش کردووە، هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن رایگەیاندووە: شەممەی داهاتوو تیروپشکی ژمارە قەوارە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێت، هاوکات رۆژی دواتر دەنگدانی ئەزمونیی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، بۆ تاقیکردنەوەی ئامادەیی تەکنیکی و لۆجستی.




