ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

كۆمپانیای سۆمۆ: هەرێم تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی خۆی رادەست نەکردووە

عەلی نزار فایق، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە کە هەرێم تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی خۆی رادەست نەکردووە، دەشڵێت:باسک نێت

ئامادەن بۆ وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک لەلایەن هەرێمەوە رادەستبکرێت و هەموو رێکارەكانی گرێبەستی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تەواوکردووە

دەشڵێت:بەندەرەکانی عێراق پارێزراون و بە هەماهەنگیەکی بەرز لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و کارپێکەران بەڕێوەدەبرێن و ئەو بەڵگەنامە دزەپێکراوەی بڵاوكرایەوە راستەقینەیە، بەڵام رێکارێکی رۆتینییە و ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی خشتەكانی بارکردنی نەوتهەڵگرەکانە.

راشیگەیاندووە، بەڵگەنامەکە تەنها ئاڕاستەی دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کراوە، بۆ دڵنیابوون لە توندی رێوشوێنەكان بەسەر کارەکانی هەناردەکردندا و هەر نەوتهەڵگرێك گومانی لێبكرێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەشڵێت: هیچ مامەڵەیەک لە ئێستاو داهاتوو لەگەڵ کۆمپانیا یان ئەو لایەنانەدا ناكرێت کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە و رێوشوێن دەگیرێتەبەر بۆ دەرکردنی هەر نەوتهەڵگرێكی گوماناوی لە ئاوە هەرێمایەتیەكانی عێراق.

راشیگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق لە نێوان (3.35)ملیۆن بۆ (3.4) ملیۆن بەرمیلدایە، کە (78%)بۆ (80%)ی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا دەچێت و کەمتر لە(20%)ی ئەو بارانەی کە دەمێننەوە دەچنە بازاڕەکانی ئەوروپا، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ ئەمەریکا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close