كوردستانهەواڵ

وەزارەتی پەروەردە ڕێبەری وەرزی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردە خشتەی دابەشکردنی بەشەوانەکانی بۆ هەردوو وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، خشتەکە هەریەکە لە سیستمی خوێندنی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکمانی و سریانی دەگرێتەوە.

باسک نێت

لەمبارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو ڕێبەرە ساڵی 2012 بە هاوکاریی ڕێکخراوی یونسکۆ و لیژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراق و هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی هەردوو بابەتی (کارامەیی و بەهای کۆمەڵایەتی)، هاوکات بەهۆی زیادکردنی پشووی ڕۆژانی شەممە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، ئەم ڕێبەرە پێویستی بە هەموارکردنەوە بوو.

ئاماژە بەوەشكراوە :ڕێبەرەکە بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومییە لە باخچەی ساوایانەوە تا پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەمەش بۆ ئەوەیە پرۆگرامەکانی خوێندن لەکاتی دیاریکراودا لە سەرجەم ناوەندەکان پێکەوە تەواوبن.

ئەوەشخراوەتەروو كە : ڕێبەرەکە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دانراوە و 112 لاپەڕەیە، ئەو قوتابخانانەی یەک دەوامن وانەکانیان 40 خولەکە، پشووەکانیان 10 خولەک دەبێت، بەڵام ئەو قوتابخانانەی دوو دەوامین وانەکانیان 40 خولەکە، پشووەکانیان پێنج خولەک دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close