
سودانی رێگەی لە حزبەكان گرتووە كۆنتڕۆڵی داهاتی دەوڵەت بكەن
باسک نێت
محەمەد سەیهود، ئەمینداری گشتی گردبونەوەی نەوەكان، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رێگەی لە دەزگای ئابوری حزبەكان گرتووە، كۆنتڕۆڵی داهاتەكانی دەوڵەت بكەن، بۆیە هەڵوێستی پشتیوانیان گۆڕاوە بۆ دژایەتیكردنی دەوڵەت.
سەیهود، كە ئامۆزای سودانیە، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكرد: سەرجەم كوتلە سیاسیەكان بێجاوازی، شەڕ لەسەر پۆستە جیاوازەكانی دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكەن، هەڕەشە لە بەڕێوبەرە گشتیەكانیان دەكەن، بەوەی دەبێت پشكی دراییان بدەنێ، بۆ ئەوەی پشتیوانیان بكەن بە مانەوەیان لە پۆستەكەیان.
وتیشی: هەر بەڕێوەبەرێكی گشتی لە هەر دامەزراوەیەكی دەوڵەت، پارە نەدات بەو كوتلە سیاسیەی كاندیدكردووە بۆ ئەو پۆستە، بڕیاری لابردنی دەدات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




