
پەیڤێک بۆ کۆنگرەی پەیوەندی ئیسلامی خوێندکاران ولاوانی کوردستان
د. عبدوڵاوەرتی✍️باسک نێت
بریار وایە رۆژی شەممە٢٠٢٦/٩/١٢ شاری سلێمانی کۆنگرەی شەشەمی پەیوەندی ئیسلامی خویندکاران ولاوانی کوردستان لەخۆبگرێت، پەیوەندی ئیسلامی رێکخراوێکی پیشەیی خوێنکاران ولاوانە لەگەرمەی شۆرەشی ئیسلامی ونیشتیمانی لەدژی رژێمی بەعس زەمەنی ئەنفالەکان وجینۆساییدی گەلەکەمان لەدایک بووە، رۆڵی گرنگ وکارای هەبووە لەبواری خزمەتی خوێندکاران ولاوانی کوردستان ، بەزۆر قۆناغی دژوارو سەختدا گوزەری کردوە، هەڵکشان وداشکانی زۆری بینیوە لەخەبات وتێکۆشانی خۆیدا، سەرەرای واقیعکی تاڵ بەڵام چونکە ڕەگ وڕیشاڵی قوڵی مێژوویی وجڤاکی هەبوو جارێکی تر بەفۆڕم و پرۆژەو پرۆگرامێکی نوێ وهاچەرخانە بەئیرادەیەکی بەرزەوە بەهۆئ ستافێکی نوێ و کاراکتەری تازە وەرزێکی نوێی خەبات دەستپێدەکاتەوە، جابەئامانجی بەهێزکردنی پیوەندی ئیسلامی خویندکاران و لاوان، پێویستە بەرنامەی ڕوون ستراتیژیەتی کارکردنی سەردەمیانەی هەبێت کە گونجاو بێت لەگەل هەل ومەرجی ئێستای ژیان وگوزەرانی خوێندکاران و گەنج ولاوانی کوردستان،
بەپێویستی دەزانم ئەم چەند خاڵە بخەمە بەردەستی ئەندامانی کۆنگرە:
یەکەم: ئامانجەکانی کاری رێکخراوەکە ڕوون وراشکاوبن، وەدیاریکردنی ئەو کێشەوئاریشانەی خوێندکاران و لاوان کە پێویستیان بە چارەسەرکردن هەیە.
دووەم: دانانی نەخشە ڕێگەی نزیک مەوداو دوور مەودا ئەوەش باشترین ریگەیە بۆسەرکەوتن ودەستکەوتی مەزن.
سێیەم: هەڵبژاردنی کەسانی چالاک وبەئەزموون وکاراو لێهاتوو دڵسۆز کەتوانای دانانی پلان وچارەسەری گرفت وبەرێوە بردن وهەڵگرتنی بەرپرسیاریەتیان هەبیت،.
چوارەم: پێویستە پرۆژە هەبێت بۆ خوێندنی خویندکاران بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن ڕەخساندنی هەلی خوێندن بۆیان، بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خویندکاران ولاوان، گرنگی دان بە وەرزش و هونەروژینگە پارێزی و خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان، ئەنجامدانی سیمینار و گفتوگۆی فکری هەمەجۆر لەهەموو شوێنەکانی کوردستان.
پێنجەم: ڕێکخراوی پیشەیی بۆئەوەی کاریگەرو بەهێز بێت پێویستە ڕێساو یاسای کار کردنی هەبیت و بایەخبدات بەرێکخستنی ریزەکانی و دابەشکردنی بەرپرسیارێتی بەسەر ئەندامەکانیدا بەیەکسانی، پاشان چاودێری بەردەوام و هەڵسەنگاندن هەبێت بۆکارو ئۆرگانەکانی هێچ کەس بێ کارو بەرپرسیاریەتی نەبیت بۆئەوەی بزانن چیدەکەن چۆن هەنگاو دەنین.
شەشەم: پێویستە دوای تەواو بوونی کۆنگرە تۆڕیکی بەهیزی پەیوەندی
دروست بکەن لەگەڵ خوێندکاران ومامۆستایان، زانکۆو پەیمانگاکان ، ڕێکخراوە پێشەیی و مەدەنییەکان و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمە دەرفەتێکی گەورە دەڕەخسێنێ بۆوەرگرتنی ئەزموون و فێربوون و هاوکاری.
حەوتەم: دەبێت میدیایەکی دیجیتاڵی تایبەت بەخۆیان هەبیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکیەکانیان لێبلاو بکەنەوەو پەیامەکانیان بگەێنن بەتویژی خوێندکاران ولاوان.
هەشتەم: دەبی ستافی تازە دادپەروەرانە مامەلەبکەن بۆئەوەی بتوانن متمانەی خوێنکاران ولاوانی کوردستان بەدەستبینن و شەففاف وڕاشکاوبن لە بریارداندا، هەمیشە ڕاوێژو گفت وگۆو بیروڕاگۆرینەوە هەوێنی سەرکەوتنە
نۆیەم: هەڵسەنگاندنی کاروچالاکەکانی وەرزی یان ساڵانە یەکیکە لەپایە بەهێزەکانی گشەسەندن.



