جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەمەریکا: ئێران زیانێکی گەورە و وێرانکەری پێگەیاندووین‌

ئەمەریکا: ئێران زیانێکی گەورە و وێرانکەری پێگەیاندووین‌

باسک نێت

هۆنگ کاو، وەزیری بەوەکالەتی هێزی دەریایی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، سوپای ئێران زیانێکی گەورە و وێرانکەری بە دامەزراوەیەکی سەرەکیی هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە بەحرەین گەیاندووە، هاوکات دان بە قەبارەی ئەو وێرانکارییەدا دەنێت کە لە کاتی ململانێکاندا بەر بنکە سەربازییەکە کەوتووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “زە ئیپۆک تایمز”، هۆنگ کاو ئاماژەی بە دامەزراوەی پشتیوانیی دەریایی ئەمەریکا لە بەحرەین (NASB) کرد و ڕایگەیاند: “ئێران بە شێوەیەکی گەورە ئەو بنکەیەی لە بەحرەین وێران کردووە”.

ئەو دامەزراوەیە بەیەکێک لە گرنگترین پێگە سەربازییەکانی واشنتۆن دادەنرێت کە بارەگای هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا لە فەرماندەیی ناوەندی و کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمەریکا لەخۆدەگرێت.

لە بارەی چارەنووسی بنکەکەوە، کاو ڕوونیکردەوە کە لە ئێستادا هێزی دەریایی تاوتوێی ئەو هەنگاوانە دەکات کە پێویستە بەرامبەر بەو دامەزراوەیە بگیرێنەبەر، لە نێویاندا بڕیاردان لەسەر نۆژەنکردنەوەی، وتیشی: “هێزێکی تایبەتمان ڕاسپاردووە کە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پرسە دەکات”.

پێشتریش و لە کۆتایی مانگی ئابدا، ئەدمیڕاڵ داریل کودل، سەرۆکی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، کاتێکی زۆریان پێویستە پێش ئەوەی هێزی دەریایی بگەڕێتەوە بۆ بنکەکە، تەنانەت بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلە تایبەتییەکانی دەریاوانەکانیش، وتیشی: “لە ئایندەیەکی نزیکدا ناگەڕێینەوە بۆ ئەوێ، تەنها دەمەوێت لەو بارەیەوە بەتەواوی ڕاستگۆ بم”.

ئەم بنکە ستراتیژییەی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، پێشتر و لەلایەن ئێرانەوە ڕووبەڕووی هێرشی چڕ بووەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی شوباتدا ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ئێران. هێزی دەریایی ئەمەریکا وەک ناوەندێکی لۆجستیی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشتی بەم دامەزراوەیە دەبەست، ئەمەش وایکرد ببێتە ئامانجێکی سەرەکی بۆ هێرشەکانی تاران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close