
شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ لە بەغدایە.
شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی وەزارەتەکە پێک هاتووە.
ئەو شاندەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، لیستی مووچەی مانگی ١٢ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خۆی بردووەتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، هەروەها لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو چارەنووسی مووچەی هەردوو مانگی ١١ و ١٢ یەکلایی دەکرێتەوە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە