جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند
باسک نێت
کارتی بایۆمێتری هەموو دەنگدەرێک رۆژی هەڵبژاردن مافەکانی تێدا پارێزراوە و دەنگدەر دەتوانێت لە رێگەی کارتی دەنگدانەکەیەوە دەنگ بەو لایەنە بدات کە ئارەزووی دەکات، بەبێ ئەوەی ئاشکرا ببێت دەنگی بە کام لایەن داوە.
باسی لەوەش کرد، هەر کەسێک داوای کارتی بایۆمێتری لێکراوە بۆ کۆپیکردن دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات و ئەوان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن.
ئەوەشی خستە روو، تەواوی زانیارییەکانی کەسی دەنگدەر لە کارتی بایۆمێترییەکەیدا تۆمارکراوە و هیچ کەسێک ناتوانێت لەبری هاوڵاتییەکی دیکە دەنگ بدات.
هاوکات، لە هەڵبژاردنی پێشووشدا ٣٠ کەس بە تۆمەتی کۆپیکردنی کارتی بایۆمێتری بۆ دەنگدان رەوانەی دادگاکان کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە