جیهانهەواڵ

تورکیا ئینستاگرام داخست

باسک نێت

دەستەی تەكنەلۆژیاو پەیوەندییەكان لە توركیا”بی تی كەی” ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: سەكۆی “ئینستاگرام”یان بۆ پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان داخستووە, بێ ئەوەی كاتی داخستنەكەی دیاریبكات.

ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت, فەخرەدین ئاڵتون, سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی توركیا, رەخنەی لە سەكۆی ئینستاگرام گرت, بەهۆی بڕیارەكەی لەبارەی رێگەگرتن لە بڵاوكردنەوەی پرسەنامە بۆ كوژرانی ئیسماعیل هە.نییە, سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حە..ما..س.

تائێستا كۆمپانیای “میتا”, هیچ لێدوانێكی نەداوە لە بارەی داخستنی سەكۆكە, یان قسەی بەرپرسە توركیەكە.

دەستەی تەكنەلۆژیاو پەیوەندیەكانی توركیا, ئەمڕۆ بڕیارەكەی لە پێگەی ئەلەكترۆنی خۆی بڵاوكردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close