ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان، لە٢٧ـی تەمووز تاوەکو ئەمڕۆ ٢ـی ئاب، بڕی داهات ٢٢ ملیار و ٦٢٩ ملیۆن و ٩٥٥ هەزار و ٧٦٦ دیناربووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی ٢٢ ملیار و ٥٠ ملیۆن و ٣٧ هەزار دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە ٩٧٪ و ٥٧٩ ملیۆن و ٦٤٧ هەزار و ٣٣٤ دینار بەشێوەی چەک بووە و ئەوەی دیکەشی ٢٧٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە بەشێوەی مقاسە بووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو دوو ملیار و ٤٤٧ ملیۆن و ٢٣ هەزار دینار زیادیکردووە، بەجۆرێک لە ٢٠ـی تەمووز تاوەکو ٢٦ـی تەمووز داهاتی سلێمانی ٢٠ ملیار و ١٨٢ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار و ٦٢٥ دیناربووە، ئەوەش بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت.