وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 1.5 ملیار دینار بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده خه‌رج كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار خه‌رج كرا، بۆ كڕینی پێداویستییه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
– 5 هه‌زار ره‌حله
– 5 هه‌زار وایت بۆرد
– هه‌زار و 500 سۆپا
– 500 لاپ‌تۆپ
– یه‌ك ملیۆن و 750 هه‌زار ماسك
– 6 هه‌زار و 700 پاككه‌ره‌وه (معقم)
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی و به‌گوێره‌ی ژماره‌ی قوتابیان و خوێندكاران سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و خوێندنی كوردی له كه‌ركووك كه‌لوپه‌له‌كان دابه‌شده‌كرێن.