
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە بڕی حەوت ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی خوێندکاران تەرخان بکات.
ئەمرۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا هاتووە، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی پاڵپشتییەکی دارایی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
دەشڵێت، وەک پێشینەی مانگانە بڕی حەوت ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دیناربۆ پاڵپشتی خوێندکاران و چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان دابین کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە بەگوێرەی نوسراوەی ئەنجومەنی وەزیران/ سکرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٥٢٦٢) ی رێکەوتی ٧ی ١٢ی ٢٠٢١ سەبارەت بە کۆبوونەوەی ژمارە (٧٠)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢١ بە ژمارە (١٣١) دەرکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەم بڕیارە لە ١ی١ی ٢٠٢٢ بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ جێبەجێدەکرێت.
