
دەسەڵاتدارانی سعودیە 11 هاوڵاتیی عێراقییان بە دەستگیرکراوی ڕەوانەی لوبنان کردەوە، بەهۆی ئەوەی ڤیزای گەشتیارییان پێبووە، نەک ڤیزای حەج و ویستوویانە فەریزەی حەج بەجێبهێنن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، لە ئێستادا ئەو 11 هاوڵاتییە عێراقییە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی لوبنانەوە بە دەستبەسەری هێڵراونەتەوە و ئازاد نەکراون.
ئەو 11 هاوڵاتییە کەوتوونەتە داوی کۆمپانیا وەهمییەکانی حەج و عومرەوە و ویستوویانە بە ڤیزای گەشتیاریی خۆیان تێکەڵ بەو کەسانە بکەن، کە بەفەرمی ڤیزای حەج وەردەگرن، بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




