
ئەمریکا هەڕەشە لە عێراق دەکات ، ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەیە
باسک نێت
پێت هێگسیسی؛ وەزیری جەنگی ئەمریکا؛ هۆشداریی تووند لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانیان بە عێراق دەدات و دەڵێت: ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەیە لەم بارەیەوە پێتاندەدەین.
لەوبارەیەوە سابت عەباسی؛ وەزیری بەرگریی عێراق وردەکاریی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان خۆی و وەزیری جەنگیی ئەمریکای ئاشکراکرد کە تێیدا هێگسیس هۆشداریی داوەتە عێراق سەبارەت بەهەر هێرشێک بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لەخۆرئاوای عێراق.
عەباسی دەڵێت: وەزیری جەنگیی ئەمریکا پێیوتووە: ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەیە لەوبارەیەوە پێتاندەدەن، چوونکە هێزەکانی ئەمریکا بەئازادی لەناوچەکەدا دەسوڕێنەوەو بەهیچ شێوەیەک هێرش لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە قبووڵناکات.
وتیشی: ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بەتوندوتیژی و یەکلاییکەرەوە لەبڕیارەکانیدا ناسراوە، وەزیری بەرگریی عێراق جەختیکردەوە کەپێویستە ئەم هۆشدارییە بەجددی وەربگیرێت.




