
حکومەتی فیدراڵی عێراق دەست بە ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 لەم هەفتەیەدا، کە چاوەڕوان دەرێت لە ڕۆژی سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2026 بە فەرمانبەرانی کەرتی «تەمویلی زاتی» دەستپێبکات.
هەروەها، عێراق پلانی هەیە لە داهاتوودا وادەی دابەشکردنی مووچە بۆ 18ی هەموو مانگێک پێش بخات، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ناردنی بەردەوامی پشکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە مانگی کانوونی یەکەمەوە پرۆسەکە بە ڕێکوپێکی لەو وادە نوێیەدا جێگیر بێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




