كەش و هەوا

شەپۆلی سەرما و باران بەڕێوەیە

لە ئەمرۆ دووشەممەوە، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق (٣ تا ٤) پلەی سیلیزی دادەبەزن و هاوکات پێشبینیی شەپۆلێکی بارانبارینیش دەکرێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پاشەکشەی ئەو بەرزە پەستانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باڵی بەسەر ناوچەکانی هەرێمدا کێشابوو، ڕێگە خۆش دەکات بۆ هاتنی کەشوهەوایەکی ناسەقامگیر و دەستپێکردنەوەی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکاندا.

بە وتەی ئەو کەشناسە، لە ڕۆژی سێشەممەوە بەهۆی هاتنی شێی خولگەیی، ناسەقامگیری بۆ کەشوهەوا دەگەڕێتەوە و لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەشدا کاریگەریی شەپۆلە بارانبارینەکە بە چڕی تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close