كەش و هەوا

وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرما

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما لەم ئاستەی ئێستایاندا جێگیر دەبن و بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێوە، هەستکردن بە گەرما لە شەو و ڕۆژدا زیاتر دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ڕۆژی چوارشەممە (5ی ئابی 2026)ـەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلی گەرمایە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەی دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن، ئەو نزمبوونەوەیەش تاوەکو 8ی ئاب بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە خێرایی با و گۆڕانکارییەکانی دیکەی کەشوهەوا، ئەو شارەزایە ئەوەشی خستەڕوو کە بای باکوور تاوەکو پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە (4ی ئابی 2026) بە چالاکی دەمێنێتەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close