كەش و هەواكوردستانهەواڵ
ئاگادارییه‌ك له كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ئاگادارییه‌ك له كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی باران و سه‌رما هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه
له ئه‌نجامی هاتنی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، پێشبینی ده‌كرێت، سبه‌ی رۆژی شه‌ممه له دوای نیوه‌ڕۆوه باران ببارێت و هه‌ندێكجار هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ بێت، سه‌ره‌تا له رۆژئاوای هه‌رێم و سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات.
بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت. باران ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، له هه‌ندێك ناوچه نمه باران و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ش لێزمه باران ده‌بارێت.
خێرایی با چالاك ده‌بێت، ده‌گاته (30) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ.
هه‌روه‌ها به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت و رۆژی دووشه‌ممه كۆتایی پێ دێت.