عێراقكوردستانهەواڵ

زانیاری نوێ لە سەرۆكی دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە

جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت ” ئەرکی ئێستای دادگای فیدراڵی تەنها جێبەجێکردنی دەستوور نییە، بەڵکو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان و یەکپارچەیی عێراقە، ئەمەش ئەرکێکی سەخت و دژوارە”

باسک نێت

دەشڵێت “نەوت و گاز موڵکی هەموو عێراقییەکانە و پێویستە داهاتەکەی بۆ هەموو گەلی عێراق بێت”

سەبارەت بە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دادگای فیدراڵیی ئاماژەبەوەدەكات “پێویستە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق هەمان مافیان هەبێت و نابێ جیاوازیی لەنێوانیاندا هەبێت”

دادوەر جاسم محەمەد عەبود جەختیشدەكاتەوە “فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان سێ مانگ جارێک یەک مووچە وەردەگرن، ئەمەش ناپەسەندە و پێچەوانەی دەستورە”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close