
حەماس رایگەیاند، ئاگر بەست لەگەڵ ئیسرائیل رادەگەیەنن، بەڵام بەو مەرجەی درێژخایەن بێت.
باسک نێت
(تاهیر نونو) یەكێك لە سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بزووتنەوەكەیان، ئامادەو جدییە سەبارەت بە گەیشتن بە ئاگربەست و ئامادەن هەر دەستپێشخەرییەك قبووڵ بكەن، كە ببێتە هۆی كۆتایی هێنانی تەواوەتی شەڕ.
هەروەها ڕوونی كردۆتەوە، كە ئەوان ئامادەن بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر كەرتی غەززە، بە مەرجێك ئاگربەستەكە درێژخایەن بێت.
هەروەها بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكا، چاوەڕوان دەكرێت شاندێكی حەماس لە قاهیرە لەگەڵ نێوەندگیرە میسڕی و قەتەرییەكان كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازەكەی ئەمریكا، سەبارەت بە ئاگربەستێكی (60) ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل.
ترامپ دوێنی ڕایگەیاند، ئاگربەستی غەززە بابەتی سەرەكی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی دووشەمەی داهاتووی دەبێت لەگەڵ (بنیامین نەتنیاهۆ) سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی.




