بزووتنهوهی ئیسلامیكوردستانهەواڵ
لـه ئــهگهری دهرچـــوانـدنی هــهر پــرۆژهیــــاســـایــهك دژی ئاینیئهم گهله بێت له دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار دهكهین
بسم اللە الرحمن الرحیم
گەلی ئیسلام خوازی کوردستان
پەرۆشانی پەروەردەی ڕەسەن و کلتوری (هەڵێنجراو لەئیسلامی) کوردەواری
زانایانی ئیسلامی قەدر گران .
خەمخۆرانی ڕەوشتی بەرز و ئاسایشی کۆمەڵایەتی
دەسەڵاتدارانی کوردستان هەنگاوهەنگاو و بەبەرنامەو ئامانجی ئاڕاستەکراو چەند ساڵێکە لەهەوڵی لابردنی وانەی (پەروەردەی ئیسلامی)ن لە سستەمی پەروەردە و مەنهەجی خوێندندا ، ئەگەر چی چەندساڵێکە ناوەناوە ئەم بابەتە دەوروژێنن و دوواتر هەرخۆیان دڵنایی دەدەن کەوانەکە لانابرێت ، وەک بڵێیت بیانەوێ بابەتەکە لای جەماوەر ئاسایی بکەنەوە.
ئەوا ئێستا بەفەرمی لەپەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی گەڵاڵەکردنی پرۆژە یاسایەکن بۆ گۆڕانکاری لەپەروەردەی هەرێمی کوردستاندا و لەڕەشنوسەکەدا بەبێ گوێدانە ئاینی زۆرینەی ئەم گەلە و ئەو مێژووەی کەهەر لەگەڵ وەرگرتنی زانست و زانیاری بە ئەم میللەتە زانایانی ئاینی و وانە پەروەردەیی و شەرعیەکان هەر لە حوجرەکانەوە تا ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە پەروەردەیەکی عەقڵانی ڕەسەنی ئەم گەلەداو دەیان ساڵە وانەی پەروەردەی ئیسلامی لەناوەندەکاندا دەخوێنرێت و لەژێر سایەی دەسەڵاتێک کە ئامێزی بۆ لیبراڵیزم و ڕۆژئاوا کردۆتەوەو لەژێر فەرمانی ئەوان دەجوڵێنەوە . دەیانەوێ (پەروەردەی ئیسلامی ) لەوانەکانی خوێندندا لاببەن و وانەیەکی نوێ لەبری دابنرێت کەمنداڵی موسوڵمانی کورد لەبری ئاینی ئیسلام ئاشنای هەموو ئاینەکان بکرێت .
هەربۆیە پێویستە هەمووان ڕۆڵی جددیان هەبێت لە بەرگریکردن لەئاینی ئەم گەلەو بەجددی بەدژ ئەم پرۆژەیاسایە بچینەوە و نەهێڵین زۆرینەیەکی مزەوەر خواستەکانی بێگانە بەسەر ئەم میللەتەدا بچەسپێنن .
لەئەگەری دەرچواندنی هەر پرۆژەیاسایەک دژی ئاینی ئەم گەلە بێت ، ئامادەین لەدادگای فیدراڵی سکاڵا تۆماربکەین و چونکە بابەتەکە بەمەترسیەکی گەورە دەبینین و لەهەمانکاتدا دژ بەدەستووری عێراقیشە.
نەخێر بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای نەیارانی ئاین و مێژوو خەباتی ئەم گەلە..
بەڵێ بۆ پاراستنی ڕەوشت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پەروەردەی ڕەسەن.
بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان /عێراق
مەکتەبی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
٢٧ / ٦ / ٢٠٢٢