پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سێ تۆمه‌تباریان به بڕێك پاره‌ی ساخته و بڕێك كاغه‌زی ئاماده‌كراو بۆ ساخته‌كردنی پاره ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگه‌یشت له‌باره‌ی سێ تۆمه‌تباره‌وه كه بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان پێیه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێكردو دوای چوونی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان بۆ شوێنی مه‌به‌ست له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر كه بڕێك پاره‌ی ساخته‌ی تێدابوو به‌جۆرێك ته‌نها هه‌ردوو دیوی به‌سته‌پاره‌كان 100 دۆلاری ساخته بووه‌و له‌ناوه‌وه هه‌مووی كاغه‌زی سپی بووه‌و به قه‌باره‌ی دۆلار بڕدراوه كه 42 به‌سته بووه”.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: “ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك له جۆری دوو ده‌مانچه و ژێرسێیه‌ك و كڵاشینكۆفێك و ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك ومه‌غزه‌ن. ئێستا تۆمه‌تباران كه سه‌رجه‌میان كوردن و دانیشتووی شاری سلێمانین به بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 298 له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه”.