
دەستپاکی: ٦ ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوبەری پێشووی بانکی حکومی لە کەرکوک
باسک نێت – کەرکوک
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەرکردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بە غیابی دژی بەرپرسانی پێشووی بانکی ڕەشید لە کەرکوک ڕاگەیاند. بە مەبەست زیانیان بە سندوق و بەرژەوەندی ئەو قەوارەیە گەیاندووە کە تێیدا کار دەکەن.
بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی کەرکوک لە دژی هەر یەک (نەجات عەلی جەواد) بەڕێوەبەری بانکی ئەلڕەشید لە کەرکوک و (سەعد حەسەن موسا) بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کەرکوک کردووە تۆمەتباران بە دانانی پارەی دکۆمپانیایەکی بازرگانی بەبێ ئەوەی مۆڵەتەکانی پشتڕاست بکرێتەوە کە پابەندبوونەکانی خۆی بە مامەڵەکان جێبەجێ کردوو لە گرێبەستەکاندا کە زیانی بە ئەنقەست بە سندوقەکانی دەوڵەت و بەرژەوەندییەکانی ئەو لایەنە گەیاند کە تێیدا کاریان دەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری زیندانیکردنی سزادراوان بۆ ماوەی شەش ساڵ بۆ هەریەکێکیان بەپێی بڕگەکانی مادەی (٣٤٠)ی یاسای سزادان دەرچووە،




