كوردستانهەواڵ

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پیرۆزبای ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی لە خاوەن قەڵەم وڕۆژنامەنووس ومیدیاکاران ده‌كات

لەیادی 122 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا وێڕای پیرۆزباییمان لەوخاوەن قەڵەم وڕۆژنامەنووس ومیدیاکارانەی کەبەخامەو دەست وپەنجەکانیان بەبیروهزری نیشتیمانی رەسەن و بیروڕاو ئایدیای ئاوێتە لەگەڵ نەریت ونەسیجی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردستان هاوتەریب و شیاو بووە و خزمەتییان کردووە. بە پێویستی دەزانم لەو یادە مێژوویە گرنگەدا بڵێم:

١- ڕۆژامەگەری کوردی مێژوویەکی زێڕین و پڕ بەهای هەیە لە دیرۆکی خەباتی نەتەوەیی ونیشتیمانیدا ڕۆژنامەنووسان هاوشانی كایەو چینەکانی تری خەباتکار ڕۆڵێکی گەورەو دیرۆكیان هەبووە.

٢- بەڵام ئێستا ڕۆژنامەگەری کوردی لە پاشەكشێو چەقبەستوویەكی ترسناکدایە ڕۆژنامە نووسان وخوێنەرانیش ڕێگە ڕاستەقینەی خۆیان وونکردوەو بێنازترین شت لە نێومان کتێب وڕۆژنامەو خوێندنەویە کەمایەی پێشکەوتنی رۆشنبیری تاک و خێزان وکۆمەڵگەیە.

٣- دابەش بوونی ڕۆژنامە نوسان ومیدایا كاران بەسەر گروپ ولایەن وئەحزابی سیاسیی، بەدەگمەن ڕۆژنامە نووسی بێلایەن دەستدەکەوێت کە بەتەنها بۆ خزمەتی کۆمەڵگە بنووسێت کەئەوەش لاپەرەیەکی ڕەشە لە بواری ڕۆژنامەگەری کوردیدا وە ئەو خامەو ڕۆژنامە نوسانەش کە بێ لایەنن وبەتەنها لە خزمەتی کۆمەڵگەدان گوێیان لێناگیرێت و بێبایەخن لای دەسەڵات و هەمیشە بەدوایانەوەنو دەخرێنە ژێر چاودێری چڕەوە.

٤- خەریکە سۆشیال میدیا جێگەی ڕۆژنامەگەری دەگرێتەوە بەڵام بەشێوەی دروست وئاراستەی بەرژەوەندی کۆمەڵگەدا نیە پڕە لە فەوزاو بێباکی و نائارامی فکری ودەروونی ئەوەش بۆتە مایەیی شڵە ژانی قەڵەم و ناخی کۆمەڵگە زۆر جار.

٥- کاتێک ڕۆژنامە نووس دەکوژرێت لە سەر ووشەو بیرا دەربڕین چ مانایەك دەمینێتەوە بۆ نرخ وبەهای بیرورا دەربڕین و ڕۆژنامە نووسان کوائازدی و مافی بیرو ڕادەربرین.

٦- وا هەستدەکەم رۆژنامە گەری کوردی تیرۆر کراوەو سەر براوە کتێبخانەکان و کۆشکی رۆژنامە فرۆشانیش چۆڵ و بێنازن هاوڵاتیش ڕۆژامەی حزبی نەبێت ناگاتەدەستی.د. عبداللە وەرتی گووتە بێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close