تەندروستیكوردستانهەواڵ

شەش سەندیکا و کۆمەڵەی پزیشکان مانگرتنیان ڕاگەیاند

بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەوە، نوێنەرانی شەش سەندیکا و کۆمەڵەی پزیشکی لە شاری سلێمانی مانگرتنیان لە زۆنی ساردی نەخۆشخانەکان ڕاگەیاند.

نوێنەری پزیشکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا بەیانامەیەکی خوێندنەوە و ڕایگەیاند،لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا لە زۆنی ساردی نەخۆشخانەکاندا ماندەگرن.

وتیشی بە ڕەچاوکردنی ژیانی هاوڵاتیان پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە ناوەندەکانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن دەوامکردن بەردەوام دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی مانگرتنیان لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان ڕاگەیاندبوو جگە لە شوێنە هەستیارەکان.

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن زیاتر لە ٤٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە،ئەوەش وایکردوە بارو  گوزەرانیان خراپ بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close