جیهانهەواڵ

کەشتییەکی بەریتانی بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانی یەمەن ژێرئاوکەوت

حکومەتی یەمەن ڕایگەیاند، دوای مانگێک لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکی بازرگانیی بەریتانیا لەلایەن گروپەچەکدارەکانی یەمەنەوە لە کەنداوی عەدەن، ئەمڕۆ کەشتییەکە بەتەواوی ژێرئاو کەوت.
ئەمڕۆ شەممە، حکومەتی یەمەن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی دەریای سور، کەشتی بازرگانیی “رۆبیمار”ـی بەریتانی لە کەنداوی عەدەن ژێرئاوکەوت.
ئاماژەی بەوەش کرد، کەشتییەکە مانگی ڕابردوو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە کرابووە ئامانج و بەهۆی ئەو زیانانەی بەریکەوت، دوای مانگێک ژێرئاو کەوت.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە و دوای سەرهەڵدانی شەڕی ئیسرائیل – حەماس، گروپە چەکدارەکانی یەمەن زیاتر لە 45 هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سور و کەنداوی عەدەندا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close