كوردستانهەواڵ

بەشێك له‌ زیندانەكانی هەرێمی كوردستان ئازاد دەكرێن

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بڕیاریانداوە لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ دیراسەتكردن و بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان بە مەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژمارەیەك بەندكرا و راگیراو لە زیندانەكاندا. 

ئەو لیژنەیەی كە پێكهێندراوە نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری تیایدایە و لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی داد و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و ئاسایش. 

سەرۆكی ئەو لیژنەیە ئیبراهیم ئیسماعیل حەمد، نوێنەری ئەنجومەنی دادوەریە ئەوانەیتر ئەندامی لیژنەكەن، ئەولیژنەیەش بە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ فەرمانی دەستبەكاربونیان دەرچووە. 

بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك رێككارێكی پێشگرتن بەشێك لە وڵاتان مۆڵەت دەدەن بە زیندانەكان، بەڵام بەشێك لە سزاداراوان هیچ مۆڵەتێك نایانگرێتەوە. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close