نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، واژۆی له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و رۆژی 1ی 10ی 2022 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاركرا.
دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، رۆژی 1ی 10ی 2022 بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان دیاركرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە