
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له هێزه‌كانی به‌رگریی به‌كۆمه‌ڵی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ”، 6 فڕۆكه‌ی جۆری ئێف- 35ی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنه ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای به‌ڵتیك.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “the aviationist” بڵاویكرده‌وه، له‌كۆی ئه‌و 12 فڕۆكه‌یه‌یF-35A Lightning II ی ئه‌مه‌ریكی، كه له ئه‌ڵمانیا بوون، 6 له‌و فڕۆكانه ره‌وانه‌ی ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای به‌ڵتیك كراون.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه هاتووه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بڕیاره‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنیت هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ پارێزگاریكردن له هه‌رێمی دۆنباس له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پێگه‌یه، ئه‌و فڕۆكانه سه‌ر به پۆلی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی 34ـن و له بنكه‌ی هێڵی ئاسمانی له ویلایه‌تی یوتا گوازراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی سپانگداهلیمی ئاسمانی، ئه‌مه‌ش بۆ به‌هێزكردنی باڵی رۆژهه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی ناتۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و فڕۆكانه بۆ ماوه‌یه‌ك له بنكه‌ی ئه‌ماریی ئاسمانی له ئێستوانیا، بنكه‌ی سیاولیای ئاسمانی له لیتوانیا و بنكه‌ی ڤیتیستیی ئاسمانی له رۆمانیا كار ده‌كه‌ن و له هه‌ر بنكه‌یه‌ك 2 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره له ئه‌ركدا ده‌بن.