عێراقهەواڵ

سودانی: بوونی هەر چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان رەتدەكەینەوە

سودانی:
بوونی هەر چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان رەتدەكەینەوە

باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: حکومەتەکەی پابەندە بە سەپاندنی پرەنسیپی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و رەتکردنەوەی هەر چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان.
جەختیشی لەوەشکرد، ئەم ئاڕاستەیە بە یەكێك لە پایە بنەڕەتیەكانی بەهێزکردنی شکۆ و سەقامگیری دەوڵەت دادەنرێت.
سودانی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی “سکای نیوز عەرەبیە” وتی: دووانەی چەک لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا ناگونجێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی دوو دەیە روبەروی تیرۆر بووینەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان، لە رێی نەخشە رێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە، کە ئامانج لێی سنوردارکردنی چەکە تەنها لە دەستی دەوڵەتدا.
سودانی مشتومڕەکانيشی لەبارەی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل یەکلایی کردەوە.
سودانی لەوبارەیەوە وتی: عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژۆ بکات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە پابەندبونی وڵاتەکەی بە هەڵوێستی جێگیری عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەلەستین کردەوە، وێڕای ئەوەی مەسەلەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل، لە عێراق بە یاسا قەدەغەكراوەو بە تاوانناسێنراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close