ساڵی نوێی كۆچی لهچیهوه هاتووه؟باسک نێت
ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی ، بە عەرەبی(التقويم الهجري) بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی و بەشێوەیەکی باو بە ڕۆژژمێری کۆچی ناسراوە.
ئەم ڕۆژژمێرە پشت بە خولی مانگ دەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان،و مسوڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئایینییەکان،
ڕۆژژمێری کۆچی لە ١٢ خولی مانگ پێک دێت، ساڵی کۆچی دەکاتە نزیکەی ٣٥٤ ڕۆژ، بە تەواوەتی (354.367056 ڕۆژ)، مانگ لە ڕۆژژمێری کۆچیدا ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە (لەبەر ئەوەی خولی مانگ ئەکاتە 29.530588 ڕۆژ)، و بەمەش ١١.٢ ڕۆژ جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری زایینیدا، و هاوکات نەبوونی ئەم دوو ڕۆژژمێرە، ئاڵوگۆڕی لە نێوانیاندا قورس کردوە.
ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد)د.خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، و هەر لەبەر ئەوەش ناونراوە بە مانگی کۆچی.