جیهانهەواڵ

ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە 34 ھەزار و 305 کەس

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، لە ئاکامی “کۆمەڵکوژییەکانی” ئیسرائیل لە غەززە کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـوە تا ئێستا بەردەوامن، 34 ھەزار و 305 فەڵەستینی شەهیدبوون.

باسک نێت
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی 202 ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، پێنج “کۆمەڵکوژی”ـی دیکە دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، 43 کەس شەهید و 64ـی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تائێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە شەهیدکراون، بەرزبووەتەوە بۆ 34 ھەزار و 305 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 77 ھەزار و 293 کەس.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close