عێراقكوردستانهەواڵ

پەرلەمانى عێراق دەنگ لەسەر زیادکردنى سزاى هاوڕەگەزخوازى دەدات

پەرلەمانى عێراق دەنگ لەسەر هەموارى یاسایەک دەدات بۆ دیاریکردنى سزاى هاوڕەگەزخوازى، کە لە نێوان لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتاییە، هەمان سزاش بۆ ئەو کەسە دانراوە، هاوژینەکەى لەگەڵ کەسێکى دیکە بگۆڕێتەوە.

باسک نێت

دەنگدان بەو پڕۆژەیاسایە لە خشتەى کارى کۆبوونەوەى 27ى نیسانى پەرلەمانە. لە کۆبوونەوەکەدا یاساى قەدەغەکردنی لەشفرۆشی ساڵى 1988 هەموار دەکرێتەوە و “لادانى سێکسى” بۆ ناو یاساکە زیاد دەکرێت.

بەپێی هەموارەکە هاوڕەگەزخوازى بە تاوان دادەنرێت، هەرکەسێک پەیوەندییەک دروست بکات، کە بچێتە چوارچێوەى “لادانى سێکسى” سزاکەى لە نێوان بەندکردنى تاهەتایی و لەسێدارەدان دەبێت.

سزاى بانگەشەکردنیش بۆ هاوڕەگەزخوازى بەندکردنە کە لە حەوت ساڵ کەمتر نەبێت، ئەوە جگە لە سزاى پێبژاردن کە بڕەکەى لە نێوان 10 بۆ 25 ملیۆن دینارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close