عێراقكوردستانهەواڵ

چەند کەسێک بانگەشەیان بۆ حەجی بازرگانی دەکرد دەستگیرکران

باسک نێت

حەسەن فەھد کەنانی وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، چەند کۆمپانیایەکی حەج و عەمرە ھاووڵاتیانیان ھەڵخەڵەتاندووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ڤیزایان دابین دەکەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن لە ژێر ناوی حەجی بازرگانی و ئەو کۆمپانیایانە مۆڵەتی کارکردنیان نییە و رێکاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و دەستگیرکراون.

دەشڵێت، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ھەماھەنگی ھەیە بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو کۆمپانیا و نوسینگانەی ھاووڵاتیان ھەڵدەخەڵەتێنن و بانگەشەی پێدانی ڤیزا دەکەن بەرامبەر بە بڕێکی زۆر لە پارە.

وتیشی، ڤیزای حەج بۆ ھاووڵاتیان لەلایەن دەستەکەوە دەدرێت و ھیچ کۆمپانیایەک و نوسینگەیەک ڤیزا دابین بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close