كوردستانهەواڵ

پەرلەمانی كوردستان وادەی كۆبوونەوەی دیاریكرد

پەرلەمانی كوردستان رۆژی سێشەممەی داھاتوو كۆدەبێتەوە و دەنگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای له ‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران دەدات.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 29/9/2020 پەرلەمان كۆدەبێتەوە و  به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى، ‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ دەبێت:.

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌رۆى رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/9/2020، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

– ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ( له ‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97، 96، 93، 91، 90) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close