جیهانهەواڵ

ئیسرائیل دوو کەمپی ئاوارەکانی لە غەززە بۆردومانکرد و 36 کەس گیانیانلەدەستدا

بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر هەردوو کەمپی دیر بەلح و کەمپی جەبالیا لە کەرتی غەززە، 36 فەڵەستینی گیانیانلەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین WAFA لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی دیر بەلح لە ناوەڕاست و کەمپی جەبالیا لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە، 36 فەڵەستینی گیانیانلەدەستداوە.


سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە لەبارەی هێرشەکەوە دەڵێن، 12 لەوانەی گیانیانلەدەستداوە لە کەمپی دیر بەلح بوون، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خانویەکیان لەو کەمپە بۆردومانکردووە و جگە لەو ژمارەیەی گیانیانلەدەستداوە، 20ـی دیکەش برینداربوون.
بەرگریی شارستانیی غەززەش ڕایگەیاند، 24ـی دیکە لەوانەی گیانیانلەدەستداوە لە کەمپی جەبالیا لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە بوون و لانیکەم 90 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرگریی شارستانیی غەززە باس لەوەش دەکات، ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە کەمپی جەبالیا تائێستا لە ژێر داروپەردووی ڕووخاودا ماونەتەوە و ڕزگارنەکراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close