جیهانعێراقهەواڵ

پەرلەمانی عێراق وەڵامێکی توندی ئەمریکا دەداتەوە

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:

باسک نێت

بەیاننامەكەی ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستوەردانێكی ئاشكرایە لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا، بۆیە هەرچەشنە دەستوەردانێك لە هەر دۆسێیەكی ناوخۆی عێراقدا ڕەتدەكرێتەوە و قبوڵ ناكرێت.

دەنگدانی پەرلەمان لەسەر یاسای بودجە یان هەموواركردنەوەی یاساكان بابەتێكی ناوخۆییە، یەكێكە لە ئەرك و دەسەڵاتەكان پەرلەمان و هێزە سیاسیەكانە، ئەوانیش بە باشترین شێوە بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق دەزانن، هەر دەستوەردانێكی دەرەكی لە هەریەكێك لە یاساكان ڕەتدەكرێتەوە و قبوڵی ناكەین.

پێشتر ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند بوو، لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم كارمان كرد، بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی بودجەی هەمیشەیی كە كارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close