عێراقكوردستانهەواڵ

کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتەواوی چارەسەر دەکرێت

زیا موحسین، پسپۆڕی دارایی وبانکی عێراقی ڕایگەیاند، “وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت پرۆسەی نیشتەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو بکات لە ماوەیەکدا کە لە 30 ڕۆژ زیاتر نەبێت”.

باسک نێت
دەشلێت، کۆبوونەوەی دوێنێ وەزیری دارایی تەیف سامی لەگەڵ هەردوو بانکی رافیدین ورەشید، پەیوەست بووە بەوپرسەوەوە وئەو میکانزمانەی کەپێدانی مووچە بەفەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی باش مسۆگەردەکات بەبێ دواکەوتن”.
دەشڵێت،” کەژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بەپارەدانی ئەلیکترۆنی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆدابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی هەمان میکانیزم کەبەهۆیەوە مووچەی فەرمانبەران وخانەنشینان حکومەتی فیدراڵی کە لە شارەکانی هەرێم ووڵاتانی وەک تورکیا ومیسر و هەندێک وڵاتی دیکە دەژین”.
هەروەها،”وەزارەتی دارایی دەتوانێت بە ئاسانی کارتی زیرەک بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ڕێکبخات وهیچ بەربەستێکی تەکنیکی نییە، بەڵام پرۆسەکە پێویستی بەهەماهەنگی هەیە لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی ووەزارەتی دارایی هەرێم”.
ئاماژەی بەوەشدا،” لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بەنیشتەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە فیدراڵییەکان و ناتوانێت لەو روانگەوە پشت بەهیچ هەژمارێکی بانکی لەهەرێم ببستێت، تەنها بانکە فیدراڵییە باوەڕپێکران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close