
ئەمریکا، لە کوەیت و سعوودیە دەکشێتەوە
باسک نێت
ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەمریکی ئاشکرای دەکات: پێنتاگۆن تاوتوێی گواستنەوەی هێزەکانی دەکات بۆ شوێنی دوورتر لە ئێران و کشانەوە لە چەند بنکەیەکی سەربازی.
ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویکردەوە: ” وەک ئامادەکارییەک بۆ گورزێکی بەهێز، پێنتاگۆن تاوتوێی گواستنەوەی هێزەکانی دەکات بۆ شوێنی دوورتر لە ئێران، هاوکات پرۆسەی کشانەوە لە چەند دامەزراوەیەکی سەربازی لە هەریکە لە کوەیت و سعوودیە دەخاتە بەر باس.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بوونەتەوە و، واشنتن هەوڵ دەدات سەلامەتیی هێزەکانی لە ناوچە هەستیارەکاندا مسۆگەر بکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




