عێراقكوردستانهەواڵ

هۆکاری رەوانە نەکردنی پارەکەی هەرێم ئاشکرا بوو

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووە و ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پشکی ھەرێمی تاوتوێ نەکرد، بەغداد بە مەرجی ناردنی تەواوی دۆسیەی فەرمانبەران ئامادەیە موچە بۆ ھەرێم بنێرێت.

باسک نێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رايگەیاندوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لە ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پشکی ھەرێم نەکراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستن، ئەو بڕە پارەیەی رەوانەی ھەرێم دەکرێت ٦١٢ ملیار دینارە نەک ٦١٨ دینار و پشکی ھەرێمە و قەرز نییە.

هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە بودجەی ھەرێم بنێرێت بە پاساوی ئەوەی لەکۆی ٦٨٠ ھەزار فەرمانبەر، حکومەتی ھەرێم ناوی ٣٠٠ ھەزار ناوی ناردووە و تا بەتەواوی ناوەکان نەگات ئامادە نییە مووچە بنێرێت.

راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی لە ١٦ی مانگەوە نوسراوی ناردووە بۆ وەزارەتەکان لیستی مووچە ئامادەبکەن، لەناویاندا و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بەڵام حکومەتی ھەرێم دوێنێ نوسراوی بۆ دام و دەزگاکان ناردووە بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close